وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی عێراق به توندی سه‌ركۆنه‌ی بێڕێزیكردن به قزرئان و ئاڵاكه‌ی له وڵاتی دانیمارك ده‌كات و داواكاره كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی ده‌ستوه‌ردانی به‌په‌له بكات.
ئاوێنە: دوێنێ هه‌ینی ئه‌ندامانی گروپێكی تووندڕه‌و له به‌رده‌م باڵیۆزخانه‌ی عێراق له وڵاتی دانیمارك قورئانیان سوتاند و ئاڵای عێراقیان خسته‌ژێر پێیان و بێ ڕێزییان پێكرد.
ئه‌مڕۆ شه‌ممه ئه‌حمه‌د سه‌حاف، وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی عێراق له راگه‌یه‌ندراوێكدا وتی: "وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه به توندی سه‌ركۆنه‌ی سوكایه‌تیكردن به قورئانی پیرۆز و ئاڵای عێراق له به‌رده‌م باڵیۆزخانه‌ی كۆماری عێراق له دانیمارك ده‌كات".
وتیشی: "وه‌زاره‌ت پابه‌ندبونی ته‌واوی خۆی دوپاتده‌كاته‌وه بۆ به‌دواداچون بۆ پێشهاته‌كانی ئه‌و ڕوداوه قێزه‌ونانه، كه ناتوانرێت بخرێنه چوارچێوه‌ی مافی ڕاده‌ربڕین و ئازادی خۆپێشاندان".
ئاماژه‌شی به‌وه‌دا كه "ئه‌م كارانه كاردانه‌ویان لێده‌كه‌وێته‌وه و هه‌مو لایه‌نه‌كان ده‌خاته دۆخێكی ناجێگیره‌وه".
وته‌بێژه‌كه‌ی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی عێراق راشیگه‌یاند كه "داوا له كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی ده‌كه‌ین به‌په‌له و به‌رپرسیارانه به‌رامبه‌ر ئه‌م دڕنده‌ییانه‌ی كه پێشێلكردنی ئاشتی كۆمه‌ڵایه‌تی و پێكه‌وه‌ژیانی له سه‌رانسه‌ری جیهاندا، بوه‌ستن".