دادگای فیدراڵی رۆژی دووشەممەی ئەم هەفتەیەی بۆ دانیشتن لەسەر سکاڵای نەوەی نوێ لەبارەی تێنەپەراندنی بڕگەی گەڕاندنەوەی پاشەکەوتی موچە لە پەرلەمانی عێراق، دیاریکرد.
ئاوێنە: دادگای باڵای فیدراڵی عێراق، ئەمڕۆ دوشەممە، رایگەیاند، رۆژی دوشەممەی ئەم هەفتەیە لەسەر سكاڵای فراکسیۆنی نەوەی نوێ كە لەبارەی تێنەپەڕاندنی بڕگەی پاشکەوتی موچە لە بودجەی عێراق تۆماری كردوە، کۆدەبێتەوە.
پەرلەمانی عێراق لەکاتی پەسەندکردنی یاسای بودجەدا رایگەیاند، بڕگەی گەڕاندنەوەی پاشەکەوتی موچە وەک قەرز لەسەر حکومەتی هەرێم بەهۆی کەمی دەنگەوە پەسەند نەکراوە، دواتر فڕاکسیۆنی نەوەی نوێ لە پەرلەمانی بەغدا باسی لەوەکرد، بڕگەکە دەنگی پێویستی هێناوە، بەڵام بە ئەنقەست رەتکراوەتەوە.
دواتر فڕاکسیۆنەکە لە داداگای فیدراڵی سکاڵای تۆمارکرد و دوای لێدانەوەی کامیراکانی چاودێری نێو پەرلەمان و دووبارە هەژمارکردنەوەی دەنگەکانی کرد.