تا ساڵی ٢٠٢٧ عێراق ٣١ فڕۆكەی مەدەنی وەردەگرێت
  2023-07-23       349       

بەڕێوەبەری بەشی میدیا و پەیوەندییەكانی حكوومەتی عێراق ڕایگەیاند، بەپێی گرێبەستەكان بڕیارە تا كۆتای ساڵی ٢٠٢٧ عێراق  ٣١ فڕۆكەى نۆێ پێكەوە وەربگرێت، دەشڵێت، كۆبوونەوەكان بەردەوامە بۆ هەڵگرتنی قەدەغەكردنی گەشتی فڕۆكەی عێراقی بۆ سەر هەندێك وڵاتی ئەوروپی.

ئاوێنه‌: مەیسەم سافی، بەڕێوەبەری بەشی میدیا و پەیوەندییەكانی حكوومەتی عێراق بە میدیا ناوخۆییەكانی ڕاگەیاند، وەزارەتی گواستنەوە گرێبەستی لەگەڵ كۆمپانیاكانی بۆینگ و كۆمپانیای ئێرباس سەبارەت بە كڕینی فڕۆكەی مۆدێرن كردوە، تا ئێستا لە كۆی ١٦ فڕۆكە چوار فڕۆكەی ماكس لە كۆمپانیای بۆینگ وەرگیراون، هەروەها چوار فڕۆكە لە كۆی پێنج فڕۆكەی ئێرباسی ٢٢٠ وەرگیراوە، هەروەها فڕۆكەیەكی دریملاینەریان لە كۆی ١٠فڕۆكە وەرگرتووە..

ئاماژەی ئەوەش كرد، لە چوارچێوەی گرێبەستەكانی پێشوودا تا كۆتای ساڵی ٢٠٢٧ عێراق  ٣١ فڕۆكە مۆدێرن و نۆێ بە یەكەوە وەردەگرێت، ئەمەش دەبێتە هۆی بەرزكردنەوەی ئاستی هێڵی ئاسمانی عێراق.

جەختی لەوە كردەوە، كۆبوونەوەی لیژنەكان بەردەوامە بۆ هەڵگرتنی قەدەغەكردنی گەشتی فڕۆكەی عێراقی بۆ سەر هەندێك وڵاتی ئەوروپی، بۆ ئەو مەبەستەش لیژنەیەك بە سەرۆكایەتی ڕەزاق موحیبیس سەعداوی وەزیری گواستنەوەی عێراق و بە بەشداری ژمارەیەك لە پسپۆڕانی ئەو بوارە پێكهێنراوە.

زۆرترین بینراو
© 2025 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×