وەزارەتی دەرەوەی عێراق رایگەیاند، ماوەی دو رۆژە ستافی دیپلۆماسی دانیمارك، نوێنەرایەتی وڵاتەكەیان لە بەغدا جێهێشتوە.
ئاوێنە: ئەحمەد سەحاف، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی عێراق، ئێوارەی ئەمڕۆ دوشەممە، لە راگەیەندراوێكی كورتدا وتی، ستافی دیپلۆماسی نوێنەرایەتی دانیمارك لە بەغدا، ماوەی دو رۆژە خاكی عێراقیان جێهێشتوە.
رۆژی ههینی ئهندامانی گروپێكی توندڕهو له بهردهم باڵیۆزخانهی عێراق له وڵاتی دانیمارك قورئانیان سوتاندو ئاڵای عێراقیان خستهژێر پێیان و بێ ڕێزییان پێكرد.
هەر ئەمڕۆ دوشەممە، دو کەس لە بەردەم باڵیۆزخانەی عێراق لە کۆپنهاگنی پایتەختی دانیمارک کۆپییەکی قورئانییان سوتاند.
دوابەدوای ئەوە وەزارەتی دەرەوەی عێراق لە راگەیەندراوێكدا بەتوندی ئیدانەی ئەو كارەی كردو رایگەیاند، ئەو كردەوە "سیستماتیكییانە" دەبنە مایەی بڵاوبونەوەی گوتای توندوتیژی و رق و كینەو پێكەوەژیانی ئاشتیانەی كۆمەڵگەكان دەخەنە بەر مەترسی.