بروسكەیەكی نهێنی؛ ئەگەری هێرشی موشەكی بۆ سەر ناوچەی سەوزی بەغدا هەیە
  2023-07-24       862       

فەرماندەیی ئۆپراسیۆنەکانی بەغدا، ئەمڕۆ دوشەممە، لە بروسكەیەكی نهێنی و بەپەلەدا باس لە ئەگەری هێرشی موشەكی بۆ سەر ناوچەی سەوز دەكات لە چەند كاتژمێر یان چەند رۆژی نزیكی داهاتودا دەكات.

ئاوێنە: فەرماندەیی ئۆپراسیۆنەکانی بەغدا لە بروسكە نهێنییەكەیدا كە ئەمڕۆ 24/7/2023 دەرچوەو لەلایەن مێدیا عێراقییەكانەوە بڵاوكراوەتەوە، ئاماژەی بەوەداوە، زانیارییە بەدەستهاتوەكان باس لەوە دەكەن كە لە چەند كاتژمێری داهاتو یان چەند رۆژی نزیكی داهاتودا، گروپێكی لەیاسا دەرچو بە موشەك و هاوەن هێرشدەكەنە سەر ناوچەی سەوز.

هەروەها لە بروسكەكەدا داواكراوە هەمو رێكارێكی پێویستی ئەمنیی بگیرێتەبەر لەوانە دەركردنی دەوریات و دانانی بۆسە لەو ناوچانەی كە ئەگەری ئەوەی هەیە موشەكیان لێوە ئاڕاستەبكرێت.

زۆرترین بینراو
© 2025 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×