وەزارەتی ناوخۆی عێراق بڵاویکردەوە، ئەو ئۆتۆمبێلانەی جامەکانیان بەڕێژەی ٥٠٪ رەش دەکرێت دەبێت پێنج ملیۆن دینار بدەن، ئەو ئۆتۆمبێلانەشی جامەکانیان بەڕێژەی ٤٠٪ رەش دەکەن پارەکەی دەگاتە سێ ملیۆن و ٥٠٠ ھەزار دینار و رێژەی ٣٠٪ش پارەکەی دەگاتە دوو ملیۆن و ٥٠٠ ھەزار دینار.
ئاوێنە: وەزارەتی ناوخۆی عێراق راشیگەیاند، ئەو بڕیارە ئۆتۆمبێلی سەرۆکایەتی کۆمار و پەرلەمان و ئەندامەکانیان و وەزیر و بریکارەکان و ھەروەھا سەرۆکی دەستەکان و نێردە دیپلۆماسییەکان و سەرۆکی ئەنجومەنی پارێزگاکان و راوێژکاران دەگرێتەوە.