ئەو کچەی پاسپۆرتە سویدیەکەی سوتاند گەڕایەوە عێراق
  2023-07-28       1410       

ئەو کچە عێراقییەی وەک کاردانەوەیەک لە بەرامبەر سووتاندنی قورئان پاسپۆرتە سویدییەکەی سوتاند گەڕایەوە وڵاتەکەی.

ئاوێنە: هەفتەی رابردوو شەیما گادبان کە پەنابەرێکی عێراقی لە سوید دوای سوتاندنی قورئانی پیرۆز لەلایەن سەلوان مۆمیکاوە، ئاگری لە پاسپۆرتە سویدییەکەی بەردا و سووتاندی و دواتر گەڕایەوە شاری بەغداد.

شەیما لە چاوپێکەوتنێکدا رایگەیاند، “لە ساڵی 2015 چووم بۆ سوید ئامانجم  ئەوە بوو داهاتوویەکی باش بۆ خۆم بنیات بنێم، دوای ماوەیەک مۆڵەتی مانەوەم لە ستۆکهۆڵم وەرگرتووە و دواتر پاسپۆرتێکی کاتی سویدیم وەرگرتووە”.

ئاماژەی بەوەشکرد، “هێرشکردنە سەر قورئانی پیرۆز لە ستۆکهۆڵمی پایتەختی سوید وەک موسڵمانێک زۆر دڵتەنگ بووم بۆیە ئەو بەڵگەنامە فەرمییەم سووتاند کە ووشەی سویدی لەسەر بوو”.

ئاشکراشیکرد، “جارێکی دیکە ناگەڕێمەوە سوید و لە عێراق درێژە بە ژیانی خۆم دەدەم”.

زۆرترین بینراو
© 2025 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×