پادێ: پارتی رێگری لە گەڕانەوەی ئاوارەكانی شنگال دەكات
  2023-07-29       608       

سلێمان حەجی، ئەندامی مەکتەبی سیاسیی پارتی ئازادی و دیموکراسیی ئێزیدییەکان(پادێ) دەڵێت، سەرەڕای ڕێگرییەکانی پارتی دیموكراتی كوردستان بەڵام ئاوارەكانی کەمپەکانی  باشوری کوردستان، دەگەڕێنەوە شنگال و دەشڵێت، لە چەند مانگی رابردودا نزیكەی 500 بۆ 600 خێزان گەڕاونەتەوە شنگال.

ئاوێنە: سلێمان حەجی، ئەندامی مەکتەبی سیاسیی پارتی ئازادی و دیموکراسیی ئێزیدییەکان(پادێ)، ئەمڕۆ شەممە، بە میدیای نزیك لە پەكەكەی راگەیاند، لەچەند مانگی ڕابردودا، نزیکەی 500 بۆ 600 خێزان گەڕاونەتەوە شنگال.

وتیشی”گەلەکەمان لە کەمپەکانی باشوری کوردستان، ئامادەکاری گەڕانەوەیان کردوە، بەڵام دەسەڵاتدارانی هەولێر و دهۆک، ئاستەنگی دروستدەکەن، پارتی دەیەوێت ڕێگریی لەگەڕانەوەی دانیشتوانی شنگال بکات."

سلێمان حەجی، وتیشی“شارەوانییەکانمان بەردەوام ئامادەکاری بۆ گەڕاندنەوە دەکەن، ڕێگای گوندەکان چاک دەکەنەوە، ئیدارەی خۆبەڕێوەبەریی چی لەدەست بێت درێخی ناکات، هەرچەندە بەبۆنەی رێککەوتنی 9ـی و تشرینی یەکەمەوە نایانەوێت گەل بگەڕێتەوە سەر زێدی خۆی، بەڵام ئەمڕۆ شنگال ئیرادەی هەیە و گەل ڕازی نییە بەوەی لەدەرەوەی شنگال حکومڕانییان بکرێت، داواشمان لەعێراق و هێزە نێودەوڵەتییەکان ئەوەیە، کە مافەکانمان نەخورێت.”

زۆرترین بینراو
© 2026 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×