دەزگای هەواڵگری عێراق رایگەیاند، لەپارێزگای دیالە سێ کەسیان دەستگیر کردووە کە بەنیازبون دۆلار لەهەرێـمی کوردستانەوە بۆ دەرەوەی عێراق بگوازنەوە. ئاماژه بۆ ئهوهش دهكات كه "دەست بەسەر ١٢٨ هەزار دۆلاردا گیراوە".
ئاوێنه: دەزگای هەواڵگری عێراق راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوەو تیایدا هاتووە، سێ کەس دەستگیر کراون کە دۆلاریان لەرێگای هەرێمی کوردستانەوە بەقاچاغ بردووەتە دەرەوەی عێراق. ئەوەش خراوەتەڕو، لەکاتی دەستگیر کردنیان دەستبەسەر ١٢٨ هەزار و ٥٠٠ دۆلاردا گیراوە.
ئاماژە بەوەکراوە، ئەو کەسانە دانیشتوی پارێزگای دیالەن و لەو پارێزگایەوە دۆلار بە قاچاغ دەبەنە هەرێمی کوردستان و لەوێشەوە دەیبەنە دەرەوەی عێراق.
دەزگای هەواڵگری باسی لەوەشکردووە، هاوڵاتیان دەتوانن لەرێگای هێڵی گەرمەوە پەیوەندی بکەن بە بانکی ناوەندی یەوە لەکاتیبوونی یان تێبینی کردنی هەر کارێکی نایاسایی نەختینەیی.