دەستەی گەشتوگوزاری عێراق بڵاوی كردەوە، لە نیوەی یەكەمی ئەمساڵدا داهاتی گەشیاریی عێراق ١٢ ملیار دینار بووە، هەروەها بە سەدان كۆمپانیای گەشتوگوزار لە عێراق مۆڵەتیان پێدراوە و دەیان كۆمپانیای بێمۆڵەتیش داخراون.
ئاوێنه: عێراق یەكێكە لەو وڵاتانەی لانکەی مێژوویەکی زەنگینی شارستانییەتە جیاوازەکانە، دەوڵەمەندە بە چەندین ناوچەی شوێنەواری گرنگ لە باشوور و ناوڕاستی وڵات، جگە لەوە عێراق ناوەندێكی گەورەی ئایینییە بە تایبەت بۆ شیعە مەزهەبەكان، كە ساڵانە بە هەزاران گەشتیار بۆ ئەنجامدانی مەراسیمی ئاینی لە هەموو وڵاتانەوە سەردانی كەربەلا و نەجەف دەكەن.
دەستەی گەشتوگوزاری عێراق لە ڕاگەیەندراوێكدا بڵاوی كردەوە، داهاتی گەشتیاریی عێراق لە نیوەی یەكەمی ئەمساڵ، ١٢ ملیار دیناری عێراقیی بووە، هەروەها ژمارەی كۆمپانیاكانی گەشتوگوزاری گرووپی گەشتیاریی مۆڵەتپێدراو، گەیشتووەتە ٩٦٦ كۆمپانیا، نزیكە ٣٦٠ كۆمپانیای بێمۆڵەتیش داخراون، لە كۆی گشتی دامەزراوە گەشتیارییەكان هەزار و ٥٣٢ هۆتێل لە بەغدا و پارێزگاكانی دیكە هەیە.
ئاماژە بەوەش كراوە، ژمارەی دامەزراوە گەشتیارییەكانی وەك چێشتخانە و هۆڵ و دامەزراوە گەشتیارییەكانی دیكە، گەیشتووەتە دوو هەزار و ٩٤ دامەزراوە، هەروەها هەوڵ هەیە بۆ بەرەو پێش بردنی كەرتی گەشتیاریی، لەوانە درووستكردنی تێرمیناڵی نوێ بۆ سەرنشینانی فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتی بەغ