سبەی لە عێراق دەستدەكرێ بە دابەشكردنی موچەی مانگی هەشتی خانەنشینان
  2023-07-31       399       

دەستەی خانەنشینیی نیشتمانیی عێراق رایگەیاند، سبەی سێشەممە، دەستدەكرێت بە دابەشكردنی موچەی مانگی هەشتی خانەنشینانی شارستانی و سەربازی.

ئاوێنە: حیسام عەبدولستار، بریكاری سەرۆكی دەستەی خانەنشینیی نیشتمانیی عێراق، ئەمڕۆ دوشەممە، بە میدیای رەسمی وڵاتەكەی وتوە، سەرجەم ریكارەكانی دابەشكردنی موچەی مانگی هەشتی خانەنشینان تەواوكراون و سبەی سێشەممە 1ی ئاب دەست دەكرێت بە دابەشكردنی موچەی خانەنشیانی شارستانی و سەربازی.

جەختیشی كردۆتەوە، لە پاشنیوەڕۆی سبەینێوە، موچەی خانەنشینان دادەبەزێنرێتە سەر هەژمارەكانیان.

زۆرترین بینراو
© 2025 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×