عێراق یەكێكە لە دیارترین ئەو وڵاتانەی زۆرترین زیانی بەركەوتووە بەهۆی وشكەساڵیەوە, وێڕای ئەوەی (70%) سەرچاوە ئاویەكانی لەدەرەوە دێت، كە لەم ساڵانەی دوایدا ئاستەكەی كەمیكردووە.
ئاوێنه: وتەبێژی وەزارەتی سەرچاوە ئاویەكانی عێراق بۆ ڕۆژنامەی مەدا دەڵێت: هۆكارێكی كەمبونەوەی ئاو لە عێراق، بەرزبونەوەی پلەی گەرماو قەتیسبونی گەرمیە.
دەشڵێت "حكومەتی عێراق, دۆسیەی ئاوی لە پرسێكی دبلۆماسیەوە كردووە بە پرسێكی سیادی و چاوەڕوانی سەردانەكەی سەرۆكی توركیا دەكەین, كە تیایدا دۆسیەی ئاو دەبێتە ئەولەویەتی گفتوگۆكان".
لای خۆیەوە, جاسم موسەوی, پەرلەمانتاری عێراق دەڵێت: یەدەگی ئاوی گلدارەوەی عێراق خەریكە تەواودەبێت، ئەو ئاوەی عێراق لە دەرەوەی پێیدەگات بە رێژەی (50%)كەمیكردووە.
هەوڵەكان بووەتە هۆی زیادكردنی بەردانەوەی ئاو لە دەریاچەی كارونی ئێرانی، كە بەشێوەیەكی بەرچاو رەنگدانەوەی هەبووە لەسەر چۆنایەتی ئاو لە كەنداوی عەرەب.