داهاتی نەوتی عێراق لە مانگی تەمموزدا زیاتر لە هەشت ملیار دۆلار بوە
  2023-08-01       319       

وەزارەتی نەوتی عێراق، ئەمڕۆ سێشەممە، بڕی هەناردەو داهاتی نەوتی لە مانگی رابردودا ئاشكراكردو دەڵێت، داهاتی فرۆشی نەوت لەو مانگەدا زیاتر لە هەشت ملیار دۆلار بوە.

ئاوێنە: وەزارەتەكە لە راگەیەندراوێكدا وتویەتی، بەگوێرەی ئامارە سەرەتاییەكانی كۆمپانیای سۆمۆ، لە مانگی تەمموزدا كۆی گشتی هەناردەی نەوتی عێراق 106 ملیۆن و 755 هەزارو 169 بەرمیل بوە كە داهاتەكەی گەیشتۆتە 8.293 ملیار دۆلار.

ئەوەشی خستۆتەڕو، تێكڕای هەناردەی رۆژانەی نەوت لە مانگی رابردودا 3 ملیۆن و 444 هەزار بەرمیل بوەو تێكڕای نرخی یەك بەرمیل نەوتیش 77.69 دۆلار بوە.

زۆرترین بینراو
© 2025 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×