كۆبونەوەیەكی تەیف سامی، وەزیری دارایی عێراق و كەریم خەسباك، سەرۆكی ئەنجومەنی دەوڵەت لەبارەی رێنماییەكی بودجەوە
ئەنجومەنی دەوڵەتی عێراق، رایگەیاند، پڕۆسەی وردبینیكردنی رێنماییەكانی جێبەجێكردنی یاسای بودجەی 2023، 2024 و 2025 كۆتایی هات.
ئاوێنە: ئاژانسی رەسمی عێراق، ئێوارەی ئەمڕۆ سێشەممە، لە زاری بەرپرسێكی ئەنجومەتی دەوڵەتی عێراقەوە بڵاویكردەوە "ئەنجومەنی دەوڵەت وردبینیكردنی رێنماییەكانی جێبەجێكردنی یاسای بودجەی بۆ هەر سێ ساڵی 2023، 2024 و 2025، تەواوكرد."
ئەوەشی خستۆتەڕو، تەواوكردنی وردبینی رێنماییەكانی بودجە بە ئامادەبونی وەزیری دارایی عێراق و نوێنەرانی وەزارەتی پلاندانان و لایەنە پەیوەندیدارەكان بوە بەمەبەستی ئاسانكاری بۆ رێكارەكانی جێبەجێكرنی بودجە.