سەڵاحەدین بەهادین: دەنگدان بڕیاری مانەوە یان لابردنی ئەم دەسەڵاتە گەندەڵە دەدات
  2023-08-07       371       

سەڵاحەدین بەهادین، ئەمینداری گشتی یەكگرتوی ئیسلامی دەڵێت، لەسایەی حوكمڕانی هەڵەی 30 ساڵی ڕابردو، ئاسۆی گەش و ڕون بۆ داهاتوی هەرێمی كوردستان بەدی ناكرێت. دەشڵێت، ئەوە بەشداری چالاكانەی هاوڵاتیانە لە ڕۆژی دەنگداندا بڕیار لەمانەوە یان لابردنی ئەم دەسەڵاتە گەندەڵە دەدات.

ئاوێنە: بەپێی راگەیەندراوێكی نوسینگەكەی، دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ دوشەممە، سەڵاحەدین بەهادین، ئەمینداری گشتی یەكگرتوی ئیسلامیی كوردستان لەگەڵ ژمارەیەك لە كادرو ڕێكخستنەكانی مەڵبەندی یەكی سلێمانی كۆبوەتەوە.

ئەمینداری گشتی یەكگرتو لە وتەیەكدا وتویەتی"بۆ گۆڕانكاری جدی، بەشداری چالاكانە لە هەڵبژاردنەكانی پەرلەمانی كوردستان دەكەین و بەدەیان كاندیدی شیاو و بەتوانامان ئامادە كردوە بۆ هەڵبژاردنەكانی پەرلەمانی كوردستان."

وتوشیەتی"لەسایەی حوكم و حوكمڕانی هەڵەی 30 ساڵی ڕابردو، ئاسۆی گەش و ڕون بۆ داهاتوی هەرێمی كوردستان بەدی ناكرێت."

سەڵاحەدین بەهادین ئاماژەی بەوەداوە"هێزەكانی دەسەڵات نە خۆیان تیماری دەردی خۆیان دەكەن، نە ڕێگەش دەدەن كە تیماری دەردیان بكەین و دەسەڵاتی گەندەڵ وادەزانێت تا ڕۆژی دوایی لەسەر كورسی دەسەڵات دەمێننەوە، بەڵام ئەوە بەشداری چالاكانەی هاوڵاتیانە لە ڕۆژی دەنگداندا بڕیار لەمانەوەیان یان لابردنیان دەدات."

زۆرترین بینراو
© 2025 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×