یەكگرتوی ئیسلامیی كوردستان، پڕۆژەیەكیان بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان ئامادەكردوە كە ئامانج لێی كۆكردنەوەی دەنگە ناڕازییەكانە.
ئاوێنە: سەڵاحەدین بابەكر، كارگێری ئەنجومەنی جێبەجێكردنی یەكگرتوی ئیسلامیی كوردستان، ئەمڕۆ سێشەممە، بە ماڵپەڕی رەسمی حزبەكەی وت"یەكگرتو بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی داهاتو پرۆژەیەكی ئامادەكردوە بەناوی (چوارچێوەی نیشتیمانیی دەنگە ناڕازیەكان)."
سەڵاحەدین بابەكر وتیشی"ئەو پرۆژەیە ئامانج لێی ئەوەیە كە هەمو دەنگە ناڕازییەكانی هەرێمی كوردستان كۆبكاتەوە لە چوارچێوەیەكی نیشتیمانیدا بۆ ئەوەی بەشداربن لە هەڵبژاردن، بەو ئومێدەی كە زۆرترین دەنگ بهێنن تاوەكو بتوانن لە ڕێی پەرلەمانەوە گۆڕانكاری ریشەیی لەهەرێمی كوردستان بەدیبهێنن بەجۆرێك كە گۆڕانكارییەكە چۆنیەتی بەڕێوەبردنی دەسەڵات لەهەرێمی كوردستان بگرێتەوە."
كارگێرەكەی ئەنجومەنی جێبەجێكردنی یەكگرتو وتیشی"ئەوەش بەوەدەبێت كە خەڵكی هەرێمی كوردستان دەنگی پێویست بدات بەو بەرەیە تاوەكو بتوانن كابینەی داهاتو ئەم بەرەیە پێكیبهێنیت."