بەغدا دەیان ملیار دیناری دیکەی بۆ هەرێمی کوردستان نارد
  2023-08-09       333       

حکومەتی عێراق 58 ملیار دینار شایستەی دارایی جوتیاران بۆ هەرێمی کوردستان ڕەوانە دەکات.

ئەمڕۆ چوارشەممە، نەوزاد شێخ کامیل بەڕێوەبەری گشتی بازرگانی لە وەزارەتی بازرگانی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، بڕی 58 ملیار دیناری تری شایستەی دارایی جوتیاران خرایە سەر ئەژماری وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی.

ڕوونیشیکردەوە پارەکە بریتییە لە شایستەی دارایی جوتیاران بۆ ساڵی 2023 کە 27 ملیاری بۆ سلێمانی، 18 ملیاری بۆ هەولێر و 13 ملیار دیناریشی بۆ جوتیارانی پارێزگای دهۆکە.

نەوزاد شێخ کامیل ئەوەشی خستەڕوو کە پاش تەواوبوونی ڕێکارە کارگێڕی و داراییەکان دەست بە دابەشکردنی دەکرێت بەپێی ڕۆژی ڕادەستکردنی گەنمەکەیان بە سایلۆکان .

زۆرترین بینراو
© 2025 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×