دەستەی کەشناسیی‌و بومەلەرزەزانیی عێراق ئاشكرایكردوه، شەپۆلێکی گەرمای بەهێز عێراقى گرتۆته‌وه‌و تا کۆتایی ئەم ھەفتەیه‌ش بەردەوامدەبێت، ده‌شڵێت، پێشبینى ده‌كرێت له‌ژماره‌یه‌ك پارێزگاى باشور، ده‌وام ڕابگیرێت.
له‌ڕاگه‌یه‌نراوێكى دەستەی کەشناسیی‌و بومەلەرزەزانیی عێراقدا ئاماژه به‌وه‌كراوه، پێشبینیدەکرێت پلەکانی گەرما لەعێراق زیاتر بەرزببنەوەو تا کۆتایی ئەم ھەفتەیەش بەردەوامبێت، به‌و هۆیه‌شه‌وه بەرزترین پلەکانی گەرما لەھەریەک لەپارێزگاکانی (بەسرە، میسان، زیقارو موسەننا) تۆماردەکرێن کە ده‌چێته سه‌رو 50 پلەی سەدیه‌وه.
ئه‌وه‌شى وتوه، "پێشبینیدەکرێت بەھۆی بەرزبونەوەی پلەکانی گەرماوە، پشوی فەرمی لەژمارەیەک پارێزگای عێراق ڕابگەیەندرێت بەتایبەتی لەپارێزگاکانی باشور".