نەتەوە یەكگرتووەكان: وشكبوونەوە و گەرمای بەرز لە عێراق هۆشدارییە بۆ جیهان
  2023-08-10       1720       

كۆمسیارێكی نەتەوە یەكگرتووەكان لە سەردانێكیدا بۆ عێراق هۆشداری لە بەرزبوونەوەی پلەی گەرما لەسەر جیهان دەدات.

ئاوێنە: ڤۆلكەر تۆرك، كۆمسیاری نەتەوە یەكگرتووەكان بۆ كاروباری مافەكانی مرۆڤ رایگەیاند، ئەوەی رووبەڕووی عێراق بووەتەوە لە بەرزبوونەوەی پلەكانی گەرما و وشكبوونەوە، هاوشێوەی “ئاگاداركردنەوەیە” بۆ سەرتاسەری جیهان.

ئەو لێدوانەی ڤۆلكەر تورك لەمیانەی كۆتاییهاتنی سەردانێكیدا بوو بۆ عێراق، كە یەكێكە لەو وڵاتانەی زۆرترین زیانی هەندێك لە گۆڕانكارییەكانی ئاووهەوای بەركەوتووە.

لەمیانەی سەردان و گەشتەكانیدا لە عێراق كە لە هەندێك شوێن پلەكانی گەرما دەگاتە پەنجا پلە، لەگەڵ وشكبوونەوەی بەرچاو كۆمسیارەكە “كێڵگە بێبەرهەمەكان كە وشكەساڵییان پێوەدیارە” وەك خۆی دەڵێت، بەدیكرد.

وتیشی، “بەرزبوونەوەی پلەكانی گەرما و وشكبوونەوە و لەدەستچوونی هەمەجۆریی ژینگەیی، كاروبارێكن كە بە روونی دەبینرێن”.

ڤۆلكەر ئەوەشی خستەڕوو، كاتێك بارودۆخی ئەو كۆمەڵگایانە دەبینین، ئایندەمان دەبینین.

بۆ ساڵی چوارەم لەسەر یەك، عێراق، بووەتە پێنجەم وڵات كە زۆرترین كاریگەریی گۆڕانی ئاووهەوای لەسەر ئاستی جیهان تۆماركردووە، بەپێی نەتەوە یەكگرتووەكان.

زۆرترین بینراو
© 2025 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×