بەهۆی مانگرتنی کارمەندانی هێڵی ئاسمانی عێراقییەوە، کە ماوەی دو مانگە موچەیان وەرنەگرتوە، گەشتەکانی هێڵەکە راگیران.
ئاوێنە: سەرچاوەیەک لە هێڵی ئاسمانی عێراق ئەمڕۆ پێنجشەممە رایگەیاند، سەدان کارمەندی هێڵی ئاسمانی عێراقی مانیان گرتوە و داوای موچەکانیان دەکەن کە ماوەی دو مانگە وەریان نەگرتوە، داواش دەکەن موچەکانیان بۆ زیادبکرێت.
ئەو سەرچاوەیە دەڵێت، مانگرتنی کارمەندانی هێڵی ئاسمانی عێراقی بوەتە هۆی هەڵوەشاندنەوەی ژمارەیەک گەشتی ناوخۆیی.
کاتژمێر 3:30 خولەکی بەیانی ئەمڕۆ گەشتێکی هێڵی ئاسمانی عێراقی لە سلێمانییەوە بۆ بەغدا هەڵوەشایەوە، هاوکات ژمارەیەک گەشت کە لە بڕیاربو لە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی بەغداوە ئەنجامبدرێت، هەڵوەشایەوە.