وەزیرانی دارایی و ناوخۆی عێراق بانگهێشتی پەرلەمان دەكرێن
  2023-08-11       387       

پەرلەمانى عێراق کۆدەبێتەوە و بەپێی بەرنامەی كۆبونەوەكە هەردو وەزیرى دارایی و ناوخۆ ئامادە دەبن بۆ پرساندنیان.

ئاوێنە: كۆبونەوەكە بڕیارە سبەی شەممە 12ی ئاب بەڕێوەبچێت كە تێیدا میواندارى تەیف سامى، وەزیرى دارایی و عەبدولئەمیر شەممەرى، وەزیرى ناوخۆ دەکرێت.

 بەپێی بەرنامەی كاری دانیشتنەكە، لە دو بڕگەی كۆبونەوەكەدا چەند پرسیارێكی زارەكی لە هەردو وەزیرەكە دەكرێن.

بانگهێشتکردنى ئەو دو وەزیرە لەسەر داواکاریی چەند پەرلەمانتارێک بوە کە چەند پرسیارێکى دیاریکراویان لەبارەى ئەو وەزارەتانەوە داوەتە سەرۆکایەتیى پەرلەمان.

بەرنامەی كاری دانیشتنەكە جگە لە میوانداریکردنى ئەو دو وەزیرە، چەند بڕگەیەكی دیكە لەخۆدەگرێت، لەوانە دەنگدان بە یاسای بە کرێدانى زەوى کشتوکاڵى و ئەنجامدانی خوێندنەوەى دوەم بۆ سێ پڕۆژەیاسا.

زۆرترین بینراو
© 2025 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×