وەزارەتی دارایی عێراق، ئەمڕۆ شەممە، رەتیكردەوە بڕیار درابێت مانگانە بڕی هەزار دۆلار بە نرخی رەسمی بە هاوڵاتیان بفرۆشرێت.
ئاوێنە: وەزارەتەكە، كەمێك لەمەوبەر، لە راگەیەندراوێكدا وتی، لەبارەی ئەو هەواڵانەی كە لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان و دەزگاكانی راگەیاندن بڵاوكراونەتەوە كە گوایە "پەنجەری فرۆشتنی دۆلاری ئەمریكی دبە بڕی هەزار دۆلاری مانگانە دەكرێتەوە بۆ هەر هاوڵاتییەك"، جەخت دەكەینەوە كە تاوەكو ئێستا وەزارەتەكەمان هیچ راسپاردەیەكی لەمبارەیەوە پێ نەگەیشتوە.
ئەوەشی خستۆتەڕو، هەروەها هیچ بڕیارێك لەلایەن ئێمەوە لەمبارەیەوە دەرنەكراوە.
وەزارەتی دارایی عێراق جەختیشی كردۆتەوە كە لەكاتی دەرچونی هەر رێنمایی و بڕیارێكدا لەلایەن ئەنجومەنی وەزیرانەوە لەمبارەیەوە، لەڕێگەی پێگەو هەژمارەكانی وەزارەت لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان، رادەگەیەنرێت.