وه‌زیری پێشوی دارایی حكومه‌تی عێراق دوای تۆمه‌تباركردنی به‌تێوه‌گلان له دۆسیه‌ی "دزیی سه‌ده"، حكومه‌تی سودانی به‌وه تۆمه‌تبار ده‌كات كه توانای تۆمه‌تباركردنی كازمیان نییه‌و ئه‌و به‌ئامانج ده‌گرن.
ئاوێنه: عه‌لی عه‌لاوی، وه‌زیری پێشوی دارایی حكومه‌تی عێراق له‌گفتوگۆیه‌كدا له‌گه‌ڵ ڕۆژنامه‌ی "زا ناشیۆنال" ئه‌و تۆمه‌تانه ڕه‌تده‌كاته‌وه كه به‌تێوه‌گلانی له "دزی سه‌ده" ڕوبه‌ڕوی ده‌كرێته‌وه‌و ڕایگه‌یاندووه، هه‌موو شتێك له‌و باره‌یه‌وه هه‌ڵبه‌ستراوه، "ئاماده‌م هه‌ر هه‌ژمارێكی بانكی خۆم و خێزانه‌كه‌مان كه ده‌یانه‌وێت بۆیان بكه‌مه‌وه."
وه‌زیری پێشووی دارایی عێراق ڕاشیگه‌یاند، ئه‌و كه‌سی دووه‌م بووه له حكومه‌تی كازمی، له‌به‌ر هه‌ر هۆكارێك بێت ئه‌وان ناتوانن تۆمه‌ت ئاڕاسته‌ی كازمی بكه‌ن، له شوێنی كازمی، ئه‌و به ئامانجی ده‌گرن.
ناوبراو ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه، هیچ به‌ڵگه‌یه‌ك نییه بتوانن له‌دژی به‌كاریبهێنن كه په‌یوه‌ندی به‌دۆسیه‌كه‌وه هه‌بێت، یان ده‌سه‌ڵاته‌كانی خراپ به‌كار هێنابێت، له‌و ڕوه‌وه ده‌ڵێت، "ئه‌وه‌ی من له‌وه‌زاره‌تدا بینومه، زۆر زیاتره له‌وه‌ی كه ئاشكرا باس كراوه."
هه‌فته‌ی ڕابردو، حه‌یده‌ر حه‌نون سه‌رۆكی ده‌سته‌ی ده‌ستپاكی عێراق ناوی ژماره‌یه‌ك به‌رپرسی پێشوی حكومه‌تی مسته‌فا كازمی، سه‌رۆك وه‌زیرانی پێشوی عێراقی بڵاوكرده‌وه كه داوای گێڕانه‌وه‌یان ده‌كه‌ن له‌وڵاتانی ده‌ره‌وه بۆ عێراق به‌هۆی تێوه‌گلانیان له دۆسیه دزی سه‌ده، له ناویاندا عه‌لی عه‌لاوی، وه‌زیری دارایی پێشوی تێدایه.