لەمانگی ئەیلولی داھاتودا حکومەتی عێراق سەرجەم دۆسیهکانی تایبەت بەخێزانە ئاوارەکان دادەخات و کۆتایی بەو پرسە دەھێنێت.
ئاوێنه: وەزارەتی کۆچو کۆچبەرانی عێراق لەراگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوە کردووە، لەماوەی چەند مانگی رابردودا سەرجەم ئاوارەکان ئاگادارکرداونەتەوە کە بگەڕێنەوە بۆ ناوچەکانیان و سەرجەم پێداویستییەکانیشیان بۆ دابین دەکرێت.
ئاماژهی بۆ ئهوهشكردووه، چونکە لە 10ی ئەیلولی داھاتوو سەرجەم دۆسیهکانی تایبەت بەخێزانە ئاوارەکان دادەخرێت و بەیەکجاری کۆتایی بەو پرسە دەھێنرێت، لەو وادەیەش بەدواوە ئەو ئاوارانەی ناگەڕێنەوە، بەدانیشتوی ئەو پارێزگاو ناوچانە ھەژمار دەکرێن کە تائێستا تێیدا دەژین.
وەزارەتی کۆچو کۆچبەرانی عێراق دهشڵێت، ئەو بڕیارە تەنھا ئاوارەکانی جەرف نەسر -لەباكوری پارێزگای بابل- ناگرێتەوە تا ئەو کاتەی کێشەی ناوچەکانیان چارەسەر دەکرێت.