عێراق بۆ ئەمریكا: پێویستمان بەهێزی شەڕكەری بیانی نیە
  2023-08-15       457       

شاندی عێراق لە واشنتن رایدەگەیەنێت، عێراق پێویستی بەهێزی شەڕكەری بیانی نەماوە و محەمەد شیاع سودانی سەرۆك وەزیرانیش، سەرۆکی ئەرکانی سوپای وڵاتەکەی رادەسپێرێت، پەیوەندی بە سەرکردایەتیی هاوپەیمانی نێودەوڵەتیەوە بکات لەپێناو ئەنجامدانی چەند گفتوگۆیەکی پەیوەست بە ئەركی هێزە بیانیەكان.

ئاوێنە: یەحیا رەسول عەبدوڵا، وتەبێژی فەرماندەی گشتیی هێزە چەکدارەکانی عێراق، ئەمڕۆ سێشەممە لەڕاگەیەندراوێكدا بڵاویكردەوە، "محەمەد شیاع سودانی، سەرۆک وەزیران، سەرپەرشتی کۆبونەوەیەکی ئەنجومەنی وەزاری بۆ ئاسایشی نیشتمانی کرد، بە ئامادەبونی ئەندامانی ئەنجومەن باسی لە دوایین پێشهاتە ئەمنییەکان و گرنگترین ئاڵەنگارییەکان و رێگاکانی روبەڕوبونەوەیان كرد".

لە میانی کۆبونەوەکەدا، "باس لە بڕیاری چونەپاڵی عێراق کراوە بۆ بنکەی داتابەیسی نێودەوڵەتی لە نەتەوە یەکگرتوەکان کە پەیوەندی بە چەکی ونبو و دزراوەوە هەیە لە عێراق و جیهاندا، بە ئامانجی پاراستنی ئەم جۆرە چەکە".

لە میانی کۆبونەوەکەدا، "باس لە بڕیاری چونەپاڵی عێراق کراوە بۆ بنکەی داتابەیسی نێودەوڵەتی لە نەتەوە یەکگرتوەکان کە پەیوەندی بە چەکی ونبو و دزراوەوە هەیە لە عێراق و جیهاندا، بە ئامانجی پاراستنی ئەم جۆرە چەکە".

یەحیا رەسول باسی لەوەشکردوە، "ئەنجومەنەکە تاوتوێی سەردانیکردنی شاندێکی عێراقی بۆ واشنتن کردوە كە بە سەرۆکایەتی سابت محەمد عەباسی وەزیری بەرگریی عێراق لەسەر بانگهێشتی لوید ئۆستن وەزیری بەرگریی ئەمریکا ئەنجامدرا، تێیدا گفتوگۆیان لەسەر كاری هاوبەشی نێوان هەردو وڵات کردوە تایبەت بە هاوکاریی ئەمنی دوقۆڵی لە چوارچێوەی رێککەوتنێکی ستراتیژیدا".


ئەوەشیخستەڕو، "شاندەکە بۆچونی خۆی خستۆتەرو لەوەی پێویست ناکات هیچ هێزێکی شەڕکەری بیانی لەسەر خاکی عێراق، بونی هەبێت".

وتەبێژی فەرماندەی گشتیی  ئاشکراشیکرد "سەرۆک وەزیران رێنمایی عەبدولئەمیر رەشید سەرۆکی ئەرکانی سوپای وڵاتەکەی کرد، پەیوەندی بە سەرکردایەتیی هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی لە عێراقدا بکات لەپێناو ئەنجامدانی چەند گفتوگۆیەکی دوقۆڵی بەپێز".

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×