كۆمسیۆنی عێراق ماوەی نوێكردنەوەی تۆماری دەنگدەرانی درێژكردەوە
  2023-08-15       424       

كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكان، ئەمڕۆ سێشەممە، بڕیاریدا وادەی نوێكردنەوەی تۆماری بایۆمەتریی دەنگدەران بۆ ماوەی پێنج رۆژ درێژبكاتەوە.

ئاوێنە: كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عێراق، لە راگەیەندراوێكدا وتی، درێژكردنەوەكە لە سبەی چوارشەممە 19 ئابی 2023ەوە دەبیت تاوەكو 20ی ئابی 2023.

هێمای بۆ ئەوەش كردوە كە دەوام لە سەرجەم ناوەندەكانی تۆماریی بایۆمەتریی دەنگدەران لە سەعات 8ی سەرلەبەیانییەوە دەبێت تاوەكو 8ی ئێوارەو رۆژانی هەینی و شەممەش دەوامی رەسمی دەبێت.

بڕیارە رۆژی 18ی كانونی یەكەمی ئەمساڵ، هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاكان لە عێراق بەڕێوەبچێت، ئەوەش لەدوای 10 لە ئەنجامدانی دوایین هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاكان و هەروەها بۆ یەكەمجاریش دەبێت لەدوای 18 ساڵ ئەو هەڵبژاردنە لە كەركوك ئەنجام دەدرێت.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×