پلاسخارت: حکومەتی عێراق ئیرادەی خۆی بۆ چارەسەرکردنی زۆرێك له‌کێشەكان دەربڕیوە
  2023-08-19       344       

جینین پلاسخارت، نوێنەری نەتەوەیەکگرتوەکان لەعێراق لەمیانی وتارێکیدا لەمەراسیمی یادی بیستەمین ساڵیادی ته‌قاندنه‌وه‌ی‌ بارەگای نەتەوەیەکگرتوەکان لەعێراق رایگەیاند، حکومەتی عێراق ئیرادەی خۆی بۆ چارەسەرکردنی زۆرێك له‌کێشەكان دەربڕیوە.

ئاوێنه‌: جینین پلاسخارت وتیشی‌، "حکومەتی عێراق ئیرادەی خۆی دەربڕیوە بۆ دابینکردنی چارەسەر، جا چ لەچارەسەرکردنی کێشەی مەلەفی ئاو، چ لەحوکمڕانی، چارەسەرکردنی قەیرانی کارەبا، بەدیهێنانی چاکسازی ئابوری و دارایی و چەندین بابەتی دیکە".

ئاماژەی بەوەشکرد، ئەو هێرشە تیرۆریستییەی لە ساڵی 2003 بارەگای نەتەوە یەکگرتوەکانی کردە ئامانج، سەرەتای شەپۆلێکی ئۆپەراسیۆنی تیرۆریستی بو کە عێراقییەکانیان کردە ئامانج، کە 20 ساڵی رابردو عێراق شایەتی گۆڕانکاری زۆر بوە، نەتەوە یەکگرتوەکانیش لە بەرپرسیارێتی خۆی بۆ گەیشتن بە ئاشتی نەوەستاوە.

پلاسخارت وتیشی، "لەبارەگای نەتەوە یەکگرتوەکانەوە کە 20 ساڵ لەمەوبەر لەلایەن تیرۆریستانەوە کرایە ئامانج، سەنتەری چاکسازی دامەزرا کە بۆ چارەسەری بەکارهێنەرانی ماددە هۆشبەرەکان بەکاردێت و بە پلانەکانی وەزارەتی تەندروستیش زۆرێک لە بەکارهێنەرانی ماددە هۆشبەرەکان سودمەند دەبن لەو خزمەتگوزارییانە لەم ناوەندە".

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×