كۆمسیۆن: تا ئەمڕۆ نزیكه‌ی‌ 350 كەس خۆیان بۆ هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاكان كاندید كردوە
  2023-08-19       490       
جومانە غه‌لای


وتەبێژی كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عێراق ئامارەكانی ژمارەی كاندید و دەنگدەرانی ناو تۆماركراوی بۆ هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاكان راگەیاند كە بەپێی ئامارەكە، تا ئەمڕۆ شەممە 348 كەس خۆیان كاندید كردوە. 

ئاوێنه‌: جومانە غه‌لای، وتەبێژی راگەیاندنی كۆمسیۆنی هەڵبژاردنەكان رایگەیاند،  ژمارەی ئەو كاندیدانەی تا كۆتایی دەوامی فەرمی ئەمڕۆ ناویان تۆماركردوە بۆ بەشداریكردن لە هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاكان گەیشتە 348 كاندید.

سەبارەت بە ژمارەی ئەو دەنگدەرانەی تا دوێنێ تۆمارەكانیان نوێكردۆتەوە، جومانە غه‌لای وتی‌، ئەو كەسانەی كارتی دەنگدان و تۆمارەكانیان نوێكردۆتەوە گەیشتوەتە 942 هەزار و 406 هەزار كەس كە سێ هەزار و 331 یان ئاوارە بون، هاوكات ژمارەی ئەو دەنگدەرانەی تازە ناویان تۆمار كردوە كە لە ساڵی 2005 لەدایكبون گەیشتوەتە 99 هەزار و 308 هەزار كەس.

ئاماژەی بەوەشكرد، بڕیاری كۆمسیۆن بۆ درێژكردنەوەی پرۆسەی نوێكردنەوەی تۆماری دەنگدەران یارمەتیدەر بوە بۆ تۆماركردنی 77 هەزار دەنگدەری نوێ.

بڕیارە رۆژی 18ی 12ی ئەمساڵ هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاكانی عێراق ئەنجامبدرێت.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×