ئەو كەسە كە شاشەی سەر شەقامەكانی بەغدادی بۆ فیلمی نەشیاو هاككرد دەستگیركرا
  2023-08-20       361       

دەزگای هەواڵگری و لێكۆڵینەوەی سەر بە وەزارەتی ناوخۆی عێراق رایگەیاند، لە رێگەی هێزێكی تایبەتەوە توانیویانە ئەو كەسەی كە شەوی رابردوو شاشەیەكی سەر شەقامەكانی بەغدادی هاككردبوو و فیلمی نەشیاوی لەسەر پیشاندابوون دەستگیركرا.

ئاوێنه‌: دەزگای هەواڵگری و لێكۆڵینەوەی عێراق لە راگەیەندراوێكدا بڵاویكردەوە:" لەدوای دەستنیشانكردنی شوێنی مانەوەی  ئەو كەسەی كە تۆمەتبار بوو بە هاككردنی شاشەی سەر شەقامەكانی بەغد، توانرا ئەو تۆمەتبارە دەستگیربكرێت".

ئەمەش لەكاتێكدایە، شەوی رابردوو لەو شاشە گەورانەی ناوچەی كەڕادەی گۆڕەپانی عەقەبە بن تافع بە مەبەستی نمایشكردنی ریكلامدانراون، لەلایەن هاككەرێكەوە هاككرا.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×