وەزارەتی تەندروستیی عێراق روونکردنەوە لەبارەی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی ئیریس دەدات
  2023-08-22       385       

وەزارەتی تەندروستیی عێراق ئاشکرایدەکات، ڤایرۆسی ئیریس نەگەیشتووەتە عێراق بەڵام دوورنییە بگات.

ئاوێنە: سەیف بەدر وتەبێژی وەزارەتی تەندروستیی عێراق لە روونکردنەوەیەکەدا رایگەیاند، “ڤایرۆسی ئیریس کە یەکێکە لە گۆڕاوەکانی ڤایرۆسی کۆڤید 19 نەگەیشتووەتە عێراق بەڵام دوورنییە بگات، لەگەڵ ئەوەشدا گۆڕانی جینی لەو ڤایرۆسەدا حاڵەتێکی ئاساییە و لای خۆشمانەوە چاودێری دۆخەکە دەکەین”.

ئاماژەی بەوەشکرد، “گۆڕاوەکانی ئەنفلۆنزای وەرزی هەندێک جار کاریگەری مەترسیداری لەسەر نەخۆش هەیە، بۆیە پێویستە کەسانی بەتەمەن یان ئەوانەی نەخۆشی درێژخایەنیان هەیە زۆر باشتر ئاگاداری رێکارە تەندروستییەکان بن و زوو زوو دەستیان بشۆن ماسک بەکاربهێنن بە تایبەت لە شوێنە قەرەباڵغ و داخراوەکاندا”.

وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی ئاشکراشیکرد، “گەر هەر حاڵەتێکی نوێی گۆڕاوەکانی کۆرۆنا دەربکەون، توانای دەستنیشانکردن و چۆنێتی مامەڵەکردن لەگەڵیدا لە رێگەی تاقیگەکانمانەوە هەیە، بەڵام بە گشتیی زۆرینەی هاوڵاتییان پێشتر یان ڤاکسینیان وەرگرتووە یان پەتاکەیان گرتووە بۆیە بەرگرییەکی گشتیی دژی نەخۆشییەکە دروستبووە”.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×