بانكی ناوەندی رێژەی خستنەڕوی دۆلاری راگەیاند
  2023-08-23       412       

بانكی ناوەندی عێراق ئەمڕۆ چوارشەممە زیاتر لە 197 ملیۆن دۆلاری خستنەبازاڕەوە و بەهای دۆلاریش بەرامبەر بەدینار لەبازاڕەكانی ئاڵوگۆڕی دراو  گۆڕانكاری بەسەرهات و بەهاكەی دابەزی.

ئاوێنە: ئەمڕۆ چوارشەممە بانكی ناوەندی عێراق رێژەی خستنەڕوی راگەیاند كە 197 ملیۆن و 401 هەزار و یەك دۆلاری خستۆتەبازاڕەوە، كە 30 ملیۆن و 620 هەزار دۆلار دۆلاری بەشێوەی كاش و 166 ملیۆن و 784 هەزار و یەك دۆلاریشی بەشێوەی حەواڵەیە.

بەگوێرەی ئەو زانیاریانەی لەبازاڕی دۆلارەكەی سلێمانی بڵاوکراوەتەوە، بەیانی ئەمڕۆ لەكاتی كردنەوەی بازاڕەكانی ئاڵوگۆڕی دراو بەهای 100 دۆلار بەرامبەر بو بە 152 هەزار و 750 دینار، بەڵام لەئێستادا بەهاكەی بەرزبۆتەوە و بەجۆرێك بەهای 100 دۆلار بەرامبەرە بە 152 هەزار و 500 دینار.

ئێوارەی دوێنێ لەكاتی داخستنی بازاڕەكانی ئاڵوگۆڕی دراو بەهای 100 دۆلار بەرامبەر بو بە 153 هەزار و 200 دینار.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×