سەرۆک کۆمار بۆ وەزیری دەرەوەی تورکیا: پێویستی پشکی ئاو بە دادپەروەرانە دابینبکرێت
  2023-08-23       324       

ئەمڕۆ د.لەتیف جەمال ڕەشید سەرۆک کۆماری عێراق ، لە کۆشکی بەغدا لەگەڵ هاکان فیدان وەزیری دەرەوەی تورکیا کۆبووەوە.

ئەمڕۆ چوارشەممە، د.لەتیف رەشید سەرۆک کۆماری عێراق لەگەڵ هاکان فیدان وەزیری دەرەوەی تورکیا کۆبووەوە، لە راگەیەندراوی کۆبوونەوەکەدا هاتووە:" لە سەرەتای دیدارەکەدا سەرۆک کۆمار جەختی لە قووڵی پەیوەندییە مێژووییەکانی نێوان هەردوو وڵاتی دراوسێ و گرنگی کارکردن بۆ بەهێزکردن و پەرەپێدانیان و فراوانکردنی ئاسۆی هاریکاری لە بوارەکانی ئابووری و بازرگانی و ژینگەیی و دۆسێی ئاو و وزەدا کردەوە، بە شێوەیەک کە خزمەت بە بەرژەوەندییە هاوبەشەکانی گەلانی عێراق و تورکیا بکات".

باس لەوەش کراوە:" سەبارەت بە دۆسێی ئاو، سەرۆک کۆمار جەختی لە گرنگی گەیشتن بە لێکتێگەیشتنی نێوان هەردوو وڵات کردەوە لەسەر بەدەستهێنانی بەشێکی دادپەروەرانە و پێویست لە ئاو کە پێویستیەکانی گەلەکەمان دابین بکات، ئاماژەی بەوەش کرد کە عێراق بە قەیرانێکی سەختی ئاودا تێدەپەڕێت و کاریگەرییەکی زۆری لەسەر ژیانی گشتی عێراقییەکان کردووە بەهۆی کەمبوونەوەی ڕێژەی ئاوی ڕووبارەکانی دیجلە و فورات و سەرچاوەکانیان".

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×