ئێران: لە سێ هەفتەدا حەوت ئەوەندەی ساڵی ڕابردوو پارەی بلۆككراومان ئازادكردووە لە عێراق
  2023-08-25       337       

جێگری سیاسی وەزیری دەرەوەی ئێران، دەستپێكردنەوەی ئازاد کردنی پارە بلۆکە کراوەکانی وڵاتەكەی لە عێڕاق ڕاگەیاند و ئاشكرای كرد، لە سێ هەفتەدا حەوت ئەوەندەی ساڵی ڕابردوو پارەی بلۆككراویان ئازادكردووە لە عێراق.

عەلی باقری، جێگری سیاسی وەزیری دەرەوەی ئێران بە تەلەفزیۆنی فەرمی وڵاتەكەی ڕاگەیاند، لەگەڵ وڵاتانی دراوسێ، ناوچەیی و سەروو ناوچەیی پێوەندی جیدی و کاریگەر و ئامانجداریان لە بواری سیاسی، ئابووری و سیاسی هەیە و ئێران بە داهێنانی دیپلۆماتیکی خۆی دۆخێکی پێک هێناوە کە لە بواری ئازاد کردنی پارە بلۆككراوەكانی.

جێگری سیاسی وەزیری دەرەوەی ئێران وتیشی: ئێمە پارەی بلۆکە کراومان لە کۆریای باشوور و عێراق هەیە کە کێشەی پارەکانمان لە عێڕاق چارەسەر بووە و توانیمان پارەکەمان ئازاد بکەین و لە ڕەوتی چالاکییە ئابوورییەکانمان بەکاری بهێنین و چاوەڕوانین کە ڕەوتی ئازاد کردنەکان خێراتر ببێتەوە.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×