عەدنان قەیسی کۆچی دواییکرد
  2023-09-07       1001       

عەدنان قەیسی وەرزشوانی زۆرانبازیی بەناوبانگی عێراقی شەوی رابردو لە یەکێک لە نەخۆشخانەکانی عێراق لە تەمەنی 84 ساڵی کۆچی دواییکرد.

ئاوێنە: عەدنان قەیسی له‌ ته‌مه‌نی 84 ساڵیدا و دوای ململانێ له‌گه‌ڵ نه‌خۆشیدا، شه‌وی رابردو له‌ یه‌كێك له‌ نه‌خۆشخانه‌كانی به‌غدای پایته‌خت كۆچی دواییكرد.

پێگەی "WWE"ی جیهانی تایبەت بە وەرزشی زۆرانبازی بڵاویکردەوە، دڵگرانن بە کۆچی دوایی عەدنان قەیسی کە لە نێو هاندەرەکانی بە بیلی وایت وۆلف یان شێخ عەدنان یان جەنەڕال عەدنان ناسرابو.

عەدنان عەبدولکەریم قەیسی لە ساڵی 1939 لە دایکبوە و خاوەنی نازناوی ئەفسانەی زۆرانبازی عیراقییە، لە چەندین پاڵەونێتی زۆرانبازی جیهانی وەک WWE بەشداری کردوە و نازناوی بیلی وایت وۆڵف و شێخ عەدنان قەیسی و جەنەڕال عەدنان بوە.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×