لیژنەی دارایی: رێککارێکی گونجاو بۆ زامنکردنی مافی هاوڵاتییانی هەرێم دەدۆزینەوە
  2023-09-12       424       

بەمەبەستی بەدواداچوون بۆ گرفتە داراییەکانی هەرێم، لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق بانگهێشتی هەردوو وەزیری نەوتی عێراق و سامانە سروشتییەکانی هەرێمی کوردستانی کردووە، بۆ ئەوەی لەم هەفتەیەدا گفتوگۆ لەبارەی ئەو پرسەوە بکەن.

ئاوێنه‌: عەتوان عەتوانی، سەرۆکی لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق بە ئاژانسی هەواڵی "واع"ی راگەیاندووە، لە چوارچێوەی هەوڵەکان بۆ دۆزینەوەی چارەسەرێک بۆ گرفتە داراییەکانی هەرێم، هەردوو وەزیری نەوتی عێراق و سامانە سروشتییەکانی هەرێم بانگهێشتکراون بۆ ئەوەی لەم هەفتەیەدا گفتوگۆ لەبارەی ئەو کێشەکانەوە بکرێت.

ئەوەشی خستەڕوو، دوای کۆبوونەوەکە لیژنەی دارایی راپۆرتی خۆی رادەستی سەرۆکایەتی پەرلەمان دەکات، بۆ ئەوەی رێککارێکی گونجاو بدۆزرێتەوە بۆ زامنکردنی مافی هاوڵاتییان لە کوردستان.

ئەمەش لەکاتێکدایە، بڕیارە بەمزووانە هەمان لیژنە میواندارێتی وەزیرانی دارایی عێراق و هەرێم بکات.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×