بەنزینخانەكان بۆ دابەشكردنی بەنزینی عێراقی دیاریكران
  2023-09-15       554       

بەڕێوەبەرایەتی نەوت و كانزاكانی هەولێر شوێنەكانی دابەشكردنی بەنزینی عێراقی، كە لیتری بە 750 دینارە دیاری دەكات.

ئاوێنه‌: بەڕێوەبەرایەتی نەوت و كانزاكانی هەولێر خشتەی ئەو بەنزینخانانەی بڵاوكردەوە، كە لە هەولێر و دەورووبەری بەنزینی حكومی بە 750 دینار دەدەنە شۆفێران.

ڕوونیشی كردۆتەوە، 24 بەنزینخانە دیاری كراوە بۆ پێدانی بەنزینی حكومی.

حكومەتی عێراق ڕۆژانە نزیكەی یەك ملیۆن لیتر بەنزین بۆ هەرێمی كوردستان دەنێرێت، كە لیتری بە 750 دینار دەدرێتە شۆفێران و تا ئێستا بەنزینی 450 دیناری بۆ هەرێم نەنێردراوە.

زۆرترین بینراو
© 2023 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×