باوكی ژینا ئەمینی لەگەڵ ئەندامانی خێزانەكەیدا لە ماڵەوە دەستبەسەركراون
  2023-09-16       255       

رێكخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو رایگەیاند، پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ شەممە، دوای چوار سەعات لە دەستگیركردنی، باوكی ژینا ئەمینی، لەلایەن هێزە ئەمنییەكانی ئێرانەوە ئازادكراوە، بەڵام لەگەڵ ئەندامانی خێزانەكەی لە ماڵەكەیاندا لە سەقز دەستبەسەرن.

ئاوێنە: رێكخراوەكە لە راگەپەندراوێكدا وتویەتی، ئەمجەد ئەمینی، باوکی ژینا ئەمینی، سەعات 1ی پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ بە کاتی تاران دوای چوار کاتژمێر لە دەستگیركردنی بە شێوەی پارێزراو بۆ ماڵەوە گەڕێندرایەوەو لەگەڵ ئەندامانی بنەماڵەکەی بەشێوەی نایاسایی لەلایەن هێزە ئەمنییەكانەوە لە ماڵەكەیاندا لە سەقز دەستبەسەرن.

ئەوەشی خستۆتەڕو، چەند ئۆتۆمۆبێلێکی سەر بە دەزگا ئەمنییەکان دەوری ماڵەکەیان داوەو لە دو لای کۆڵانەوە هێزەکانی سوپای پاسداران جێگیر کراون.

زۆرترین بینراو
© 2023 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×