ههندێك "گریمانەی ساختە" کە بانگەشەی ئەوە دهكهن کە سەردانەکانی بەرپرسانی گەنجینەی ئەمریکا بۆ بەغدای پایتەخت، بە ئامانجی زیادکردنی سزاکانی سەر بانکەکانه، ئهوهش بوههۆی بەرزبونەوەی نرخی دۆلار لە چەند رۆژی رابردودا، پسپۆڕانی کاروباری ئابوری دهڵێن، ئەو گریمانانەی کە لەلایەن ههندێك له بازرگانانی سودمەندەوە باس دهكرێن لەلایەن زۆرێک لە شیکارانی ئابوری یان سیاسییەوە پشتگیری و بەرەوپێش دەبرێن.
ئاوێنە: نەبیل جەبار ئەلتەمیمی، شرۆڤەکاری کاروباری ئابوری به رۆژنامهی سهباح-ی راگهیاندوه، "پەیوەندییەک هەیە لە نێوان بەرزبونەوەی نرخی دۆلار و سزاکانی سەر بانکەکان، ئەم پەیوەندییە لە ئەنجامی ههوڵی ههندێك له بازرگانان و کەسه کە سودمەند دەبن لەو دۆخهی كه هاتوهته ئاراوه".
ئاماژهی بهوهشكردوه، بەرزبونەوەی نرخی دۆلار هیچ پەیوەندییەکی به سەپاندنی سزا بەسەر چوار بانکی عێراقیدا نیه لە مانگی (تشرینی دوەم/10)ی 2022دا، هەروەها کاتێک سزا بەسەر 14 بانکدا سەپێندرا دوای ئەو وادەیە رونیکردنەوە كه "ئەم گریمانانە لە ڕوی ئابورییەوە نالۆژیکین، چونکە ئەو 14 بانکە رێژەی وهرگرتنی دۆلاریان لهلایهن بانكی ناوهندییهوه نزیکەی 8% بوە و دەتوانرێت لەلایەن بانکەکانی دیکەوە پڕبكرێتهوه".
ئهو شرۆڤەکارهی ئابوری دهڵێت، "ئەو گریمانانە لەلایەن هەندێک لە شرۆڤەکارانی ئابورییەوە دەکرێن بە مەبەستی سودوەرگرتنی تایبەتە لێیان، بەتایبەتی کە هەندێکیان مەیلی سیاسییان بەرامبەر بە حکومەتی ئێستا هەیە و هەوڵدەدەن بە پێشخستنی ئەو جۆرە گریمانە درۆینانە راستییەکان بشێوێنن، پێشبینی دهكهم کە هەندێک لەو شیکارە ئابورییانە لە چەند رۆژی داهاتودا دەستگیر بکرێن".
لایخۆیەوە دکتۆر جەعفەر عەلوش، پڕۆفیسۆر و شرۆڤەکاری ئابوری به رۆژنامهكهی راگهیاندوه، "خوێندنەوەی هەڵە بۆ سەردانەکانی بەرپرسانی گەنجینەی ئهمریكا كراوه و باس لهوهدهكرێت، كه بهرپرسانی بانكی ناوهندی پابەندبون بە پێوەرە نێودەوڵەتییەکان لەکاتێکدا کە داتاکانی بانکی ناوەندی کە سیاسەتەکانی ڕون دەکەنەوە پێشکەوتن بەپێی ئەو سیاسەتانە پشتڕاست دەکەنەوە".
سەبارەت بە سەردانەکانی بەرپرسانی گەنجینەی ئەمریکا بۆ بەغدا، ئهو شارهڤایه رایگەیاند، "ئەو سەردانانە بۆ دڵنیابونه لە جێبەجێکردنی ئەو ستانداردە نێودەوڵەتییانە، هەروەها سەردانێکی دەورین کە ماوەیەکی زۆرە رویانداوە و پەیوەندی دارایی هەیە کە بانکی ناوەندی بە گەنجینەی ئەمریکاوە دەبەستێتەوە".