باڵیۆزی ئەمریکا: پێشوازی لەهەوڵەکانی حکومەتی عێراق‌و هەرێم دەکەین له‌باره‌ی‌ بودجەوه‌
  2023-09-17       285       
ئەلینا رۆمانۆوسکی، باڵیۆزی ئەمریکا لەعێراق


باڵیۆزی ئەمریکا لەعێراق ده‌ڵێت، پێشوازی لەهەوڵەکانی نێوان حکومەتی عێراق‌و حکومەتی هەرێمی کوردستان دەکەن بۆ گەیشتن بەچارەسەر لەسەر بودجەو جێبەجێکردنی.

ئاوێنه‌: ئەلینا رۆمانۆوسکی، باڵیۆزی ئەمریکا لەعێراق لەپۆستێکی تۆڕی ئێکس-دا نوسیویه‌تی‌، "ئێمە پێشوازی لەهەوڵەکانی نێوان حکومەتی عێراق‌و حکومەتی هەرێمی کوردستان دەکەین بۆ گەیشتن بەچارەسەر لەسەر بودجەو جێبەجێکردنی، وەک بڕیاری ئەمڕۆی ئەنجومەنی وەزیران بۆ خەرجکردنی پارە لەچەند مانگی داهاتودا. چاومان لەگفتوگۆی بەردەوامە بۆ گەیشتن بەچارەسەرێکی بەردەوامتر لەبەرژەوەندی عێراقییەکان." 

له‌كۆبونه‌وه‌ی‌ ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌ی‌ ئەنجومەنی وەزیرانی عێراقدا بڕیاردرا بڕی‌ 700 ملیار دینار به‌قه‌رز بۆ هه‌ریه‌ك له‌موچه‌ی‌ مانگه‌كانی (9، 10، 11)ی‌ موچەی‌ موچه‌خۆرانی‌ هەرێمی کوردستان بنێرێت.

ئه‌وه‌ش لەكاتێكدایە كه‌ هێشتا فەرمانبەران‌و موچەخۆرانی هەرێم موچەی مانگەكانی 7 و 8ی ئەمساڵیان وەرنەگرتووە‌.

هاوكات وەزارەتی دارایی‌و ئابوریی حكومه‌تی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا ئاماژه‌ بۆ ئه‌وه‌ ده‌كات كه‌ ئه‌و 700 ملیار دینارەی کە بڕیارە وەک قەرز لەلایەن حکومەتی ناوەندی عێراقەوە بنێردرێت بۆ هەرێمی کوردستان، بۆ موچەی مانگی 7 (تەمموز) تەرخان دەکرێت.  

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×