ره‌وشی كه‌شوهه‌واو پله‌كانی گه‌رمای ئه‌مڕۆ و سبه‌ینێ راگه‌یه‌ندرا
  2023-09-18       228       

كه‌شناسی هه‌رێم رایگه‌یاند، ئه‌مڕۆ ئاسمان ساماڵ دەبێت و پله‌كانی گه‌رما نزیك ده‌بێته‌وه‌ له‌ تۆماركراوه‌كانی دوێنێ و به‌ جێگیری ده‌مێننه‌وه‌.

كه‌شناسی هه‌رێم له‌ بڵاوكراوه‌یه‌كدا ده‌ڵێت: "ئەمڕۆ دووشەممە 18ی ئه‌یلولی 2023، ئاسمان ساماڵ دەبێت، پلەکانی گەرما بە گشتی‌ نزیک دەبێتەوە لە تۆمارکراوەکانی دوێنێ".

باسی له‌وه‌شكردووه‌: سبەیینێ سێشەممە 19ی ئه‌یلولی 2023، ئاسمان ساماڵ دەبێت، پلەکانی گەرما نزیک دەبێتەوە لە تۆمارکراوەکانی ئەمڕۆ.

بەرزترین پلەکانی گەرمای ئه‌مڕۆی شاره‌كانی هه‌رێم:

هەولێر: 37 پلەی‌ سیلیزی‌

سلێمانی: 34 پلەی‌ سیلیزی‌

دهۆک: 35  پلەی‌ سیلیزی‌

کەرکوک: 39 پلەی‌ سیلیزی‌

هەڵەبجە: 38 پلەی‌ سیلیزی‌

زاخۆ: 36 پلەی‌ سیلیزی‌

حاجی ئۆمەران: 27 پلەی‌ سیلیزی‌

سۆران: 35  پلەی‌ سیلیزی‌

گەرمیان: 40 پلەی‌ سیلیزی‌

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×