حكومەتی هەرێم ئۆتۆمبیلە گوللە نەبڕەكانی دەفرۆشێت
  2023-09-19       375       

لیژنەی فرۆشتن لە سەرۆکایەتیی دیوانی ئەنجومەنی وەزیران، سێ ئۆتۆمبێلی جۆری لاندکرۆزەری زریپۆش (درع) دەفرۆشێت.

ئاوێنە: لیژنەكە رایگەیاندووە، لە ڕۆژی دووشەممە، ٢ـی ١٠ـی ٢٠٢٣، لە کاتژمێر ١٢ـی نیوەڕۆ لە هۆڵی یەکی شوبات فڕۆشتنی ئەو ئۆتۆمبیلانە دەخاتە زیادکردنی ئاشکراوە.

لیژنەی فرۆشتن لە دیوانی ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێم بۆ فرۆشتنی ئۆتۆمبیلەكان چەند مەرجێكی لەگەڵ ئاگاداری فرۆشتنی ئۆتۆمبیلەكان بڵاوكردووەتەوە، كە بریتین لە:

١- دانانی چەکی پەسندکراو بە بڕی ٢٦ ملیۆن و ٤٠٠ هەزار دیناری عێراقی.

٢- ڕسومات و خەرجیی ئەم ئاگادارییە دەکەوێتە ئەستۆی ئەو بەشداربووەی زیادکردنەکەی بۆ دەردەچێت.

٣- فرۆشتنی ئۆتۆمبێلەکان بە شێوەی نەختینە (نەقدی) دەبێت و دیناری عێراقی بەکار دێت.

٤- دەبێت بەشداربوو مۆڵەتی ڕێگەپێدانی بەکارهێنانی ئەو جۆرە ئۆتۆمبێلانەی هەبێت لەلایەن وەزارەتی ناوخۆوە.


 

زۆرترین بینراو
© 2023 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×