دادگای فیدڕاڵی عێراق بڕیارێكی له‌به‌رژه‌وه‌نی موچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێم ده‌ركرد
  2023-09-21       378       

 سكرتێری ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند، دادگای باڵای فیدڕاڵیی داواکاری پەرلەمانتار موستەفا سەنەدی ڕەتکردەوە بۆ دەرکردنی ئەمری ولائی بۆ رێگریكردن له‌ ناردنی 700 ملیار دینار بۆ موچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێمی كوردستان.

ئاوێنە: ئامانجی ره‌حیم، سكرتێری ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان له‌ هه‌ژماری تایبه‌تی خۆی بڵاویكرده‌وه‌، "دادگای باڵای فیدڕاڵیی داواکاری پەرلەمانتار موستەفا سەنەدی ڕەتکردەوە بۆ دەرکردنی ئەمری ولائی بۆ ڕاگرتنی کارکردن بە هەردو بڕیاری ئەنجومەنی وەزیرانی فیدڕاڵ ژمارە 23500 و 23520 لە ساڵی 2023 تایبەت بە پێدانی قەرزێک بە بڕی 700 ملیار دینار مانگانە بۆ سێ مانگ بە حکومەتی هەرێم".
  
17ی ئه‌م مانگه‌، ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی عێراق بڕیاریدا به‌ ره‌وانه‌كردنی دو ترلیۆن و 100 ملیار دینار بۆ موچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێمی كوردستان، واتا بۆ هه‌ر مانگێك 700 ملیار دینار ته‌رخانكراوه‌، دوای ئه‌وه‌ی پێشتر له‌ كۆبونه‌وه‌ی شاندی هه‌رێم به‌ڵێنیدابو.
 
ئه‌و پاره‌یه‌ی ره‌وانه‌ی هه‌رێمی كوردستان ده‌كرێت به‌ "قه‌رز" ده‌درێته‌ هه‌رێم، له‌ كۆبونه‌وه‌ی ئه‌مڕۆشدا ئه‌مینداری ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی عێراق راسپێردراوه‌ به‌په‌له‌ رێوشوێنه‌كانی ناردنی پاره‌كه‌ بۆ هه‌رێم ته‌واوبكات.

زۆرترین بینراو
© 2025 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×