یه‌ک شه‌ممه‌, 18 ی ئایار , 2025
کونسوڵی ئەمریکا لە دۆخی رۆژنامەنووسانی هەرێم نیگەرانە
  2023-09-26       308       

کونسوڵی ئەمریکا لە هەرێم دوای کۆبوونەوەی لەگەڵ ژمارەیەک رۆژنامەنووس نیگەرانی خۆی لە بارودۆخی ئازادیی راگەیاندن لە کوردستان دەربڕی.

ئاوێنە: مارک سترۆ کونسوڵی گشتیی کونسوڵخانەی ئەمریکا لە هەرێمی کوردستان لەگەڵ ڕۆژنامەنووسانی ژمارەیەک ناوەندی ڕاگەیاندنی سەربەخۆ کۆبووەوە و لە گفتوگۆکانیاندا دەستخۆشی لە ڕۆژنامەنووسەکان کرد لە بەرامبەر هەوڵە بەردەوامەکانیان بۆ ڕوماڵکردنی بێلایەنانەی رووداوەکانی هەرێمی کوردستان.

ئاماژەی بەوەشکردووە، “بەردەوامین لە نیگەرانیەکانمان دەربارەی پاشەکشەی ئەم دواییانەی ئازادیی ڕاگەیاندن، کە خۆی لە دەستبەسەرکردنی هەڕەمەکیانەی رۆژنامەنووسان و پشکنینی نایاسایی ئامێرەکانیان و کەموکوڕیی لە جێبەجێکردنی یاسای کاری ڕاگەیاندن و یاسای مافی بەدەستهێنانی زانیاریی هەرێمی کوردستان دەبینێتەوە”.

زۆرترین بینراو
© 2025 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×