وەزیری ناوخۆ: سبەینێ ئەنجامی لێکۆڵینەوەکانی رووداوەکەی حەمدانییە رادەگەیەنین
  2023-09-29       342       


وەزیری ناوخۆی عێراق رایگەیاند، سبەینێ لێکۆڵینەوەکان لەبارەی رووداوە دڵتەزێنەکەی حەمدانییە کۆتاییان پێدێت و ئەنجامەکەی رادەگەیەنن.

عەبدولئەمیر شممەری، وەزیری ناوخۆی حکومەتی عێراق ئاماژەی بەوەکرد:" دوای تەواوبوونی لێکۆڵینەوەکانی تایبەت بە رووداوە دڵتەزێنەکەی قەزای حەمدانییە، راستەوخۆ ئەنجامەکان بۆ رای گشتی رادەگەیەنین ".

هاوکات، لیوا کازم بورهان، بریکاری هونەری وەزارەتی ناوخۆ و سەرپەرشتیاری لیژنەی لێکۆڵینەوە لە رووداوەکە، باسی لەوەکردووە:" لێکۆڵینەوەکان لە تەواوبووندان و بەمەبەستی پەسەندکردنی ئەنجامەکەی رادەستی وەزیری ناوخۆ دەکرێت ".

ئەوەشی خستەڕوو:" سەرۆکوەزیران باسی لەوەکردووە کە رووداوەکەی ئەمجارە جیاوازە لەوانی پێشوو، دوای تەواوبوونی لێکۆڵینەوەکان کۆمەڵێک رێککاری گرنگ دەگیرێتەبەر ".

زۆرترین بینراو
© 2025 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×