ئاشکراکردنی ئەنجامی لێکۆڵینەوە لەروداوەکەی حەمدانییە دواخراو پارێزگاری نهینهواش دهڵێت، تا ئێستا 9 كهس بههۆی روداوهكهوه دهستگیركراون.
ئاوێنه: بڕیاربو ئهمڕۆ شەممە ئەنجامی لێکۆڵینەوە لەروداوەکەی حەمدانییە ئاشكرابكرێت، بهڵام لهلێدوانێكدا سەعد مەعن بەڕێوەبەری راگەیاندنی وەزارەتی ناوخۆ رایگەیاند، سبەی یەکشەممە عەبدولئەمیر شهمری وەزیری ناوخۆ لەکۆنفراسێکی رۆژنامەوانیدا سەرجەم ئەنجامەکانی لێکۆڵینەوەکان لەروداوەکەی حەمدانییە ئاشکرا دەکات.
ئاماژەی بەوەشکرد، وەزیری ناوخۆ هەموو وردەکارییەکانی ئەنجامی لێکۆڵینەوەکانی روداوەکە رادەگەیەنێت، لەگەڵ وێنەو ڤیدیۆو شایەتحاڵی راستی روداوەکە، بەڵام پێویستە پەلە نەکرێت و کەس تۆمەتبار نەکرێت.
هاوكات نەجم جبوری، پارێزگاری نەینەوا رایگەیاند، لێکۆڵینەوە لەروداوی ئاگرکەوتنەوەکەی حەمدانییە بەردەوامە، هەمولایەک سورن لەسەر سزادانی هەموو ئەو کەسانەی دەستیان لەکارەساتەکەدا هەیەو تا ئێستا 9 کەس دەستگیرکراون.
شەوی 26ی ئهم مانگه، بەهۆی ئاگرکەوتنەوە لەهۆڵێکی ئاهەنگگێرانی هاوسەرگیریدا لەقەزای حەمدانییەی پارێزگای نهینهوا، زیاتر لە 100 کەس گیانیانلەدەستداو نزیکەی 200 کەسی دیکەش بریندار بون، وێڕای ونبوونی دهیان كهسی دیكه.