کەریم عەلی، ئەندامی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی، بە کەفالەتی 10 ملیۆن دینار ئازادكرا، ئه‌مه‌ش دوای ئه‌وه‌ی ماوه‌ی 10 رۆژه له‌سه‌ر سكاڵای وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری هه‌رێمی كوردستان به‌پێی بڕیاری دادوه‌ر ده‌ستگیركرابوو.
ئاوێنە: كه‌ریم عه‌لی، له‌به‌رنامه‌یه‌كی ته‌له‌فزیۆنیدا به‌توندی ره‌خنه‌ی له‌وه‌زاره‌تی دارایی گرتبوو هه‌روه‌ها ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌كردبوو كه له‌مه‌رزی په‌روێزخان دزی و كاری نایاسایی ده‌كرێت.
كاوه له‌تیف، پارێزه‌ری دۆسییه‌كه، راگه‌یاند: ده‌ركه‌وت هه‌موو ئه‌و تۆمه‌تانه‌ی دراونه‌ته پاڵ كه‌ریم عه‌لی ناراستن.
لە رێکەوتی 2ی تشرینی یه‌كه‌می 2023، کەریم عەلی، ئەندامی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی، لەسەر سکاڵای وەزارەتی دارایی و ئابووریی ھەرێمی کوردستان، دوای ھەفتەیەک لە دەستگیرکردنی، بە کەفالەتی 50 ملیۆن دینار ئازاد کرا، بەڵام هەمان رۆژ دەستگیر کرایەوە.
بە وتەی پارێزەرەکەی، ئەو ئەندامەی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی بەپێی مادەی دووی یاسای خراپ بەکارھێنانی ئامێرەکانی پەیوەندی سکاڵای لەسەر تۆمار کراوە، "کە ھیچ لەگەڵ ئەو بابەتەدا ناگونجێت".