بریكاری وەزارەتی كارەبای هەرێم لەبارەی هۆكاری سەرەكی كێشەی كەمی كارەبا دەڵێت، ئەگه‌ر سوته‌مه‌نی پێویست هه‌بێت ده‌توانین به‌بێ موه‌لیده 24 كاتژمێر كاره‌با دابین بكه‌ین. لەگەڵ ئەوەش دەڵێت"تا كێشەی سیاسی چارەسەر نەبێ...كێشەی كارەبا چارەسەر نابێت."
ئاوێنە: كامیل قه‌زاز، بریكاری وه‌زاره‌تی كاره‌بای هه‌رێمی كوردستان لەبارەی هۆكاری سەرەكی كێشەی كەمی كارەبا بە دەنگی ئه‌مریكای وتوە "ئه‌گه‌ر سوته‌مه‌نی پێویست هه‌بێت به‌پێی ئه‌و ژێرخانه‌ی ئێمه هه‌مانه له دیمانلۆدی ئێستا له‌كاره‌با ده‌توانین به‌بێ مۆلیده 24 كاتژمێر كاره‌با دابین بكه‌ین، چونكه ئێستا دیمانلۆده‌كه‌م پێنج هه‌زاره، ژێرخانه‌كه‌م 7000 هه‌زاره، بۆیه ئه‌گه‌ر سوته‌مه‌نی ته‌واو هه‌بێت ده‌توانین بێ موه‌لیده كاره‌بای 24 سه‌عاته دابین بكه‌ین."
كامیل قەزاز، ئاماژەی بەوەداوە كارەبای هەرێمی كوردستان پشت بە غاز دەبەستێت. لەبارەی ئەوەی كە بەرپرسانی هەرێم باس لە هەوڵی هەناردەكردنی غازی هەرێم بۆ دەرەوە دەدەن لەكاتێكدا كە لەناوخۆ پێویستە، ئەو وتویەتی"كارەبا، یانی وزە، وزە یانی ئابوری، ئابوری یانی سیاسەت، ئەمانە گرێدراوی یەكدین و بەهیچ شێوەیەك جیانابنەوە. بەبڕوای من تا كێشەی سیاسی چارەسەر نەبێ و سەقامگیری نەبێت..كێشەی كارەبا چارەسەر نابێت، ئەوە بۆچونی منە."