2019-12-07   2073     
وته‌بێژى حكومه‌تى هه‌رێم رایده‌گه‌یه‌نێت: رۆژى سێشه‌ممه ١٠ى كانونى یه‌كه‌م به‌بۆنه‌ى سه‌ركه‌وتن به‌سه‌ر داعش له هه‌رێمى كوردستان نابێته پشوو.
ئاوێنه: به‌هۆى ساڵیادى سه‌ركه‌وتن به‌سه‌ر شه‌ڕى داعش ماوه‌ى دوو ساڵه حکومەتى عێراق، ١٠ى كانونى یه‌كه‌م دەکاتە پشووى فەرمى .
له‌وباره‌یه‌وه جوتیار عادل وتەبێژى حکومەتى هەرێمى کوردستانی عێراق رایگه‌یاند: رۆژى سێشه‌ممه ١٠ى كانونى یه‌كه‌م لە هەرێمى کوردستان نابێتە پشووى فەرمى و دەوام ئاسایى دەبێت.