کەشناسی هەرێم پێشبینییەکانی کەشوهەوای ئەمرۆ و سبەی بڵاوکردەوە
  2020-05-25       540       

بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێم، پێشبینییەکانی کەشوهەوای ئەمرۆ و سبەی شارەکانی بڵاوکردەوە.

ئاوێنه‌: بەگوێرەی پێشبینییەکانی کەشناسی، لە زۆربەی شارەکان ئاسمان ساماڵ دەبێت، هاوکات پلەکانی گەرما بەرز دەبنەوە.

لە هەولێر بەرزترین پلەکانی گەرما 27، سبەی 30 پلە دەبێت، لە سلێمانی بەرزترین پلەکانی گەرما 28، سبەی 30 پلە دەبێت.

لە دهۆک بەرزترین پلەکانی گەرما 25، سبەی 28 پلە دەبێت، هاوکات لە کەرکوک بەرزترین پلەکانی گەرما 31، سبەی 33 پلە دەبێت.


زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×