2020-07-07   2206     
سیروان بابان
ئهندامێكی پهرلهمانی كوردستان ماوەی سێ ڕۆژە مانیگرتووهو وهك خۆی دهڵێت، لەجەرگەی ئەو قەیرانە داراییو سیاسییانەی بەرۆکی ئەم وڵاتەی گرتووە، پەڕلەمانی کوردستان ھیچ ڕۆڵێکی نییەو بەتەواوی پاسیڤ کراوە.
ئاوێنه: سیروان بابان، پەڕلەمانتاری سەربەخۆ لهپهیامێكدا ڕایگهیاندووه، "من وەك پەڕلەمانتارێکی سەربەخۆو ئازاد، کە دەبینم لەم بارودۆخەدا پەڕلەمانی کوردستان ھیچ ڕۆڵێکی نییەو بە تەواوی پاسیڤ کراوە. لەبەردەم گەلەکەم ھەست بەشەرم دەکەم."
ناوبراو دهڵێت، "بۆیە ماوەی سێ ڕۆژە لەپەڕلەمانی کوردستان دەستم بەمانگرتن کردووەو بەردەوامیش دەبم، داوا دەکەم کە دانیشتنی پەڕلەمان بکرێت بەئامادەیی حکومەت بۆ گفتوگۆی قەرزەکانو ھۆکارەکانی ئەو قەرزانە."
دهقی پهیامهكه:
پەیامێك بۆ ڕای گشتی.
لەسەر مانگرتنم لەناو پەرلەمانی کوردستان
ھاوڵاتیانی ئازیز
لە جەرگەی ئەو قەیرانە دارایی و سیاسییانەی بەرۆکی ئەم وڵاتەی گرتووە، حکومەتی ھەرێم ڕایگەیاند کە ٢٧ ملیار دۆلار قەرز و ئیلتیزاماتی دارایی لەسەرە. بە دوایدا لەبری چاکسازی ڕاستەقینە، حکومەت دەستی برد بۆ مووچە و قوتی فەرمانبەران و جگە لەوەی بە ٦٠ رۆژ جارێك مووچەی دابەشکرد، مووچەکەشیانی کەمکردەوە.
من وەك پەڕلەمانتارێکی سەربەخۆ و ئازاد، کە دەبینم لەم بارودۆخەدا پەڕلەمانی کوردستان ھیچ ڕۆڵێکی نییە و بە تەواوی پاسیڤ کراوە.
لەبەردەم گەلەکەم ھەست بە شەرم دەکەم.
بۆیە ماوەی سێ ڕۆژە لە پەڕلەمانی کوردستان دەستم بەمانگرتن کردووە و بەردەوامیش دەبم، وداوا دەکەم کە دانیشتنی پەڕلەمان بکرێت بە ئامادەیی حکومەت بۆ گفتوگۆی قەرزەکان و ھۆکارەکانی ئەو قەرزانە.
با ڕایگشتی بزانێت لە کاتێکدا ئەم حکومەتە نەوتی فرۆشتووە و چەنــدان مووچەی فەرمانبەرانی نەداوە و پڕۆژەکان پەکیان کەوتووە، کەواتە ھۆکار چییە ئەم حکومەتە ئەم میللەتەی خستووەتە ژێر باری ئەو قەرزە زەبەلاحەوە.
من حەقی خۆمە لەگەڵ زۆرینەی خەڵك گومان بکەم کە بەشێکی زۆری ئەو قەرزە بە ڕێگەی نایاسایی براوەتە دەرەوەی وڵات و لە بانکە نێو دەوڵەتیەکان شاردراوەتەوە.
بۆیە هەوڵ ئەدەم بۆگەڕانەوەی ئەو پارانەی براونەتە دەرەوەی وڵات.
کەئەمە دەبێتە سەروەتێکی باش بۆ ئەوەی بەردەوام مووچە بدرێت و هەروەها مووچەی پاشەکەوتکراوی فەرمانبەرانی پێبدرێت و پڕۆژەکانی ئاوەدانکردنەوەی پێ نۆژەن بکرێتەوە.
لێرەوە داواش لە فراکسیۆنەکانی ئۆپۆزیسیۆن و دەرەوەی پارتی و یەکێتی دەکەم چیتر بێدەنگ نەبن و ئەوانیش بێنە پاڵ مانگرتنەکەم و پێکەوە فشارەکانمان فراوانتر بکەین.
سیروان بابان
پەڕلەمانتاری سەربەخۆ ٧/ ٧/ ٢٠٢٠